کتێبی لەیلی و مەجنوون بە زمانی کوردی بەرهەمی نووسەری مەهابادی ، دوای تێپەڕینی 66 ساڵ لە نووسینی، لە نەغەدە لە چاپ درا و ڕەوانەی بازاڕ کرا.
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرپرسی بڵاوگەی ئەدەب لە شاری نەغەدە ڕایگەیاند: کتێبی لەیلی و مەجنوون بە زمانی کوردی کە بە شێوەیەک لە کتێبی نیزامی گەنجەوییەوە وەرگیراوە، لە ساڵی 1336 لەلایەن خوالێخۆشبوو محەمەد ئەمین ئەیازییەوە، نووسهری مههابادی نووسرابوو.
سولەیمان بۆکانی حەیق زیادی کرد: ئەو کتێبە بە شێوەی تێنووسێک لە ئەو کاتەوە لەلای نووسەرەکەوە ماوەتەوە کە لە ساڵی 1397 پێشنیاری دووبارەو نووسینەوە و لەچاپ دانی درا .
بەرپرسی بڵاوگەی ئەدەب زیادی کرد: ئەو کتێبە لە 142 پەڕە و لە قاڵبی قەسیدە نووسراوە و یەکێک لە باشترین قەسیدەکانی لەیلی و مەجنوون بە زمانی کوردییە کە تا ئێستا لە چاپ دراوە