کتێبی "بزانە هامە ویر تۆ" لە لایەن دەزگای چاپ و پەخشی زانا لە شاری ئیلام چاپ و خرایە بەردەستی لایەنگرانی شیعر و مۆسیقا.
ئەم کتێبە دەرئەنجامی هەوڵ و نووسینی سەید یونس هاشمییە. ناوبراو لە بنەڕەتدا خەڵکی کرماشانە، بەڵام ساڵانێکی زۆرە لە خوڕەمشار نیشتەجێیە و لە بواری شێعر و مۆسیقای کوردیدا کار دەکات.
لەم کتێبەدا سیدیۆنس هاشمی نوتاسیۆن و تێکستی ٢٠ گۆرانی و مێلۆدی کوردی نووسیوەتەوە، کە لەسەر بنەمای شیعرەکانی شاکە و خان مەنسور، پەرتۆ کرماشانی، نورموراد ڕەزایی و یونس هاشمی وەرگیراون.