تاریخ: ۱۳۹۵/۱۲/۲
یەکەمین پێشانگای هاوبەشیی وێنە ـ سەرەتایەک بۆ دیتن له بانه بەڕێوه دەچێت
بە پێ هەواڵی هەواڵدەریی هاژە، یەکەمین پێشانگای هاوبەشیی وێنە_ سەرەتایەک بۆ دیتن لە بانە بەڕێوە دەچێ. 
ئەو پێشانگایە بە هاوکاری موژگان مورادیان، سروە کاویان، فەرید ساڵحپوور، ناسر کانی، هێمن ئەحمەدی، زانیار نەویدی، سریوە کەریمی، ڕەزا سووری، هیدایەت موستەفایی، ناسر کەریمی، سامان پایەبەندی، عەبدولڕەحمان مەحموودزادە، پەروین ئەسراری، سومەییە ئەحمەدپوور، بێستوون سدیقی، هێمن ڕەحیمی، سەعدوڵڵا مەولوودی، ئەسعەد خالدی، فەرزین حوسێنی، نیاز عەبدی، نیکا حەسەنزادە، هێمن ئیبراهیمی، عادڵ کەریمی، جەمال مەحموودی، ژینۆ قوبادی، ئومید موحەممەدی بەڕێوە دەچێت. 
دەستپێکی ئەو پێشانگایە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 95/12/4 کاتژمێر:4:30 پاش نیوەڕۆ لە پاساژی ئافتابی درەخشان بانە دەبێت.
پێشانگا تا ڕێکەوتی 95/12/18 هەموو  ڕۆژێک لە کاتژمێر 8ی بەیانی تا 8ی ئێوارە بەردەوام دەبێت.