تاریخ: ۱۴۰۲/۱۱/۵
گەشتیارە ئاڵمانییەکە لە ڕێگەی هاژەوە پەیامێک بڵاو دەکاتەوە
گەشتیارە ئاڵمانییەکە لە ڕێگەی هاژەوە پەیامێک بڵاو دەکاتەوە
پێترا گەشتیاری ئاڵمانی کە ماوەی دوو مانگە بە هۆی خرابوونی ئۆتۆمبێلەکەی لە قەراغ گوندی زگدڕاو لە سەر ڕێگای مەهاباد بۆکان واتا جادەی بورهان نیشتەجێیه لە پەیوەندی لەگەڵ پێگەی هەواڵیی هاژە وێڕای دەربڕینی سپاس و هەستی خۆشەویستی بەرامبەر بە پێشوازی و میوانداری بێ‌وێنەی خەڵکی کورد ڕایگەیاند کە لە ماوەی یەک دوو ڕۆژی ڕابردۆوە تووشی نەخۆشی جەستەیی بووە و پێویستی بە پشوو و حەسانەوەیە. بۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەکات هەم بۆ پاراستنی خۆیان و هەم بۆ ئەوەی ئەویش بتوانێ ماوەیەک پشوو بدا لە سەردان کردن خۆ بپارێزن.
پێترا ژنە گەشتیاری ئاڵمانی تەمەن ۶۴ ساڵە خاوەن کۆمپانیای گەشتیاری دوای گەڕان بۆ ۱۶ وڵات گەیشتوەتە ئێران و نزیک دوو مانگە بەهۆی خرابوونی ئۆتۆمبێلەکەی و چاوەڕوانی بۆ هاتنەوەی ماتۆڕەکەی لە نزیک گوندی زگدڕاوی مەهاباد نیشتەجێیە.