بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵی هاژە، سه‌رۆكی نووسینگەی ئه‌نگێڵا مێركڵ ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا "پیته‌ر ئاڵتمایه‌ر" ده‌ڵێت: " ساڵی 2017 له ناردنه‌وه و ده‌ركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی وه‌ک په‌نابه‌ر و كۆچه‌ر هاتبوونه ئه‌ڵمانیا و مافی مانەوە و نیشتەجێبوونیان نەدراوەترێ ژماره‌ی پێوانه‌ییان تۆمار ده‌كرێت.
"پیته‌ر" لە ووت ووێژ لە گەڵ ڕۆژنامه‌ی Bild am Sonntag ژماره‌ی ئه‌مڕۆدا ده‌ڵێت: "ساڵی ڕابردوو زیاتر له 80 هه‌زار كه‌س له وانه‌ی ڕوویانكردۆتە وڵاتی ئه‌ڵمانیا و نهیانتوانیبووە مافی مانه‌وه به ده‌ست بێنن بۆ وڵاته‌كانی خۆیان گەڕێندراونەوە هه‌رچه‌نده ئه‌و ژماره‌یه‌ش پێوانه‌ییه به‌ڵام ئه‌مساڵ زۆر له‌وه زیاتریش ده‌رده‌كرێن".
سه‌رۆكی نووسینگەی مێركڵ تیشکی خستە سەر ساڵی 2016 کە وڵاته‌كه‌ی بڕیاری بۆ ساغكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی 700 هه‌زار داواكاریی مافی په‌نابه‌رێتی ده‌ركردووه، تا ئێستا پەروەندەی 400 هه‌زار كه‌س له‌وانه قبوڵكراوه و 300 هه‌زار كه‌سی دیکە ڕه‌تكراوه‌ته‌وه.
"ئاڵتمایه‌ر" پاڵپشتی خۆی بۆ پێشنیارێكی وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا ده‌ربڕیووه كه ناوه‌نده‌كانی ده‌ركردن و ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران پێداچوونەوەی بەسەردا بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی کەیسەکانیان ڕه‌تده‌كرێته‌وه دەبێ به زووترین کات بۆ وڵاتەکانی خۆیان بەڕێ کرێنەوە
ئه‌ڵمانیا ساڵی 2015 ده‌رگاكانی به ڕووی وه‌رگرتنی ئاواره و پەنابەران دا كرده‌وه و خەڵکێکی زۆر ڕوویان لەو وڵاتە کرد بە جۆرێک نه‌یارانی مێركڵ دەیانهەوێ كورسی دەسەڵاتی پێچۆل کەن و دووریش نییه له هه‌ڵبژاردنی 5 مانگی داهاتوو تۆڵه‌ی لێبكه‌نه‌وه.
پارتێك كه ناوی "پارتی جێگره‌وه‌ی ئه‌ڵمانی" له خۆیناوه و نه‌یاری سیاسه‌ته‌كانی مێركڵه، به‌هۆی دژایەتی له‌گه‌ڵ هاتنی په‌نابه‌ران ئاستی جه‌ماوه‌ریی و پشتگیری کۆمەڵانی ئەو وڵاتە ڕووی لە زیاد بوون کردووە و بە جۆرێک کە ڕەخنەگرانی تووند ئاژۆ به مێركڵیان دەگووت:"ئه‌ڵمانیات خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه".