تاریخ: ۱۳۹۵/۱۱/۳۰
پێشانگای جیاوازی هونەرمەندێکی کورد لە ماردین
سەیوان سەعیدیان هونەرمەندی کورد که بۆ بە تۆمار گەیاندنی پرۆژەی "سێوی مێخەک" حەولی جیددی داوە، ئەم ڕۆژانە خەریکی کار کردنی پرۆژێکی نوێ بە ئاسنەواڵەی کۆنە.
ئەو هونەرمەندە سەبارەت بە کارە نوێیەکەی خۆی بە هاژەی گوت:  مانگی 11 ساڵی 2016 بۆ ماوەی دە ڕۆژ لە دە گوندی شاری ماردین پێشانگایەکم دانا.
 هەر ڕۆژیش بەو ئاسنەواڵەی منداڵانی گوندەکان دەیانهێنا، پەیکەرێکم درووست دەکرد و وەکوو دیاری پێشکەشی گوندەکە دەکرا.
هەروەها ڕایگەیاند: لە کۆی پرۆژەکە فیلمێکی بەڵگەیی (مستند) بە ناوی " با، خەونی پەیکەرەکانمی دزی" دروست کرا کە ئێستا پێڤاژۆی مۆنتاژە لە تاران.