تاریخ: ۱۴۰۲/۸/۲۶
لە مەهاباد ڕێز لە تەمەنێک هەوڵ و تێکۆشانی خاتوو پەریزاد موعینی گیرا
به پێی هەواڵی هاژه، ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتی 25ی خەزەڵوەری 1402، ئەندامانی لێژنەی کۆمەڵایەتی زاگرۆس سەردانی خاتوو پەریزاد موعینییان کرد و هاوکات ڕێزیان له ٦٠ ساڵ هەوڵی بێ‌وچانی ئەم چالاکە هەڵسووڕاوەی شاری مەهاباد گرت.
 
لەم کۆڕەدا هەندێک لە پزیشکان، پەرستاران، ئەدیبان، نووسەران و چالاکانی بواری کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی شاری مەهاباد بەشدار بوون و لە لایەن لێژنەی زاگرۆسەوە سپاسنامەیەک پێشکەشی خاتوو پەریزاد موعینی کرا.

پەریزاد موعینی ٣١ ساڵ وەک پەرستار و ٢٩ ساڵیش وەک چالاکوانێکی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتیی خزمەتی به گەل و نیشتمان کردووە.

خاتوو پەریزاد موعینی لە ڕێکەوتی ٧ی ڕێبەندانی ساڵی ١٣١٩ لە گەڕەکی سەهۆڵخانەی شاری مەهاباد لە دایک بووە.