بە پێی ڕاپۆرتی پێگهی هەواڵیی هاژه، ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی خەزەڵوەر، چوارەمین فێستیڤاڵی شانۆی مۆنۆدرامای ژیواری مەهاباد بە ڕاگەیاندنی باشترین و ناوە هەڵبژێردراوەکان کۆتایی بە کارەکانی خۆی هێنا.
لە قۆناغی چوارەمی ئەم فێستیڤاڵە، یازدە گرووپ بۆ ماوەی چوار ڕۆژ لە ١ تا ٤ی خەزەڵوەر لە هۆڵی شانۆی کۆمەڵگەی فەرهەنگی مەهاباد چوونه سەر تەختەی شانۆ و لە کۆتاییدا بە ئامادەبوونی بەرپرسانی فەرهەنگی پارێزگا و شار، ئاکامی چوارەمین فێستیواڵی مۆنۆدرامای مەهاباد ڕاگەینرا.