تاریخ: ۱۴۰۲/۷/۲۲
سەردەشت؛ جەمسەری ترێ‌ڕەشەی رۆژاوای ئێران
به پێی هەواڵی هاژه، ڕنینەوەی ترێ ڕەشەی سەردەشت هەموو ساڵێ لە کۆتاییەکانی مانگی خەرمانانەوە دەستپێدەکا و تا کۆتایی مانگی ڕەزبەر بەردەوام دەبێ.
جیاوازی نێوان کاتی ڕنینەوەی ترێ‌ ڕەشە بۆ  بەرزی و نزمی گەرما  له شوێنە جۆراوجۆرەکانی سەردەشت دەگەڕێتەوە. لەم شوێنانەی سەردەشت کە پلەکانی گەرما لە خوارترن، ترێ ڕەشە درەنگ‌تر دەگات.
زۆربەی هەرە زۆری باخدارەکانی سەرشت لە هیچ جۆرە کوود یا ماددەیەکی ناسرووشتی کەڵک وەرناگرن و ئەمەش وایکردووە که سەردەشت ببێته جەمسەری ترێ ڕەشە لە ڕۆژاوای ئێران. 
بەرهەمی ٨ هەزار هێکتار لە باخەکانی ترێ ڕەشەی سەردەشت بۆ دەیان شاری ناوخۆ و دەرەوەی ئێران هەناردە دەکردرێ.
ترێ‌ڕەشەی سەردەشت ٨ جۆرە که گرینگترین و بەتام‌ترینیان بریتین لە  تایفی، سەرقوڵە، مام برایم و ئەنگووت.
هەر کیلۆ ترێ لە نێو باخەکانی سەردەشت به ٢٨ هەتا ٣٤ هەزارتمەن دەفرۆشترێ.