به‌ڵگه‌فیلمی کوردیی "منداڵیی عیماد" لە دەرهێنانی "زه‌هاوی سنجاوی" و به به‌ڕێوه‌به‌رهه‌می "عه‌باس غه‌زالی" له به‌شی "پێشبڕکێی به‌ڵگه‌فیلم" له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "عه‌ڕه‌ب"ی ڕۆتێردام لە وڵاتی هۆڵه‌ندا نمایش ده‌کرێت.
به‌ڵگه‌فیلمی بڵندی "منداڵیی عیماد" Imad’s Childhood لە دەرهێنانی "زه‌هاوی سنجاوی" سینه‌ماکاری کوردی دانیشتووی وڵاتی سوید، به بەرهەمهێنەریی "عه‌باس غه‌زالی" و له به‌رهه‌مهێنانی ته‌له‌فیزیۆنی svt سوید، ته‌له‌فیزیۆنی ڕووداو Rudaw و ئه‌نستیتۆی فیلمی سوید؛ به ناوه‌رۆکی کاریگه‌رییه‌کانی جینایه‌ته‌کانی داعش له‌سه‌ر منداڵه بێتاوانه‌کانی پاشماوه‌ی شه‌ڕ، له نوێترین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا له به‌شی "پێشبڕکێی به‌ڵگه‌فیلم" له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "عه‌ره‌ب" له شاری ڕۆتێردام لە وڵاتی هۆڵه‌ندا په‌خش ده‌کرێت.
"منداڵیی عیماد" له ماوه‌ی ١٣ مانگ وێنه گیراوه و باس له کوڕێکی ٥ ساڵانی کوردی ئیز‌ه‌دی به ناوی عیماد ده‌کات که دوو ساڵ و نیو له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌ی لای داعش به دیل گیرابوون و دوای ئازادبوونی به هۆی کاریگه‌ریی بیر و په‌روه‌رده‌ی ئه‌م گرووپه تیڕۆریستییه، ناتوانێت وه‌کوو منداڵانی هاوته‌مه‌نی خۆی، ژیانێکی ئاسایی منداڵانه‌ی هه‌بێت و حه‌ز و مه‌یلی نواندنی توندووتیژیی به‌رانبه‌ر به که‌س و کار و ده‌ورووبه‌ری هه‌یه. هه‌وڵی ده‌روونناسانه، په‌روه‌رده‌کردنه‌وه و ئاساییکردنه‌وه‌ی باروودۆخی ده‌روونی عیماد، پڕۆسه‌یه‌کی سه‌خت و درێژخایه‌نه که له لایه‌ن کچه ده‌روونناسێکی به‌سه‌بر و حه‌وسه‌له و هه‌روه‌ها داپیره‌كه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌م به‌ڵگه‌فیلمه کوردییه، زیاته له ده‌یان فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلم له ئاستی جیهان به‌شداریی کردووه و خەڵاتی سەرەکی "ئەو فیلمانەی کە گرینگ‌یان هەیە" "The Movies That Matter Award لە هەژدەمین خولی فێستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی فیلمی "زاگڕێب داکس"ZagrebDox لە وڵاتی کڕۆواسیا، خەڵاتی فێستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی فیلمی "دۆکاویو" DocAviv و ... به‌ده‌ستهێناوه.
فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "عه‌ره‌ب"ی ڕۆتێردام لە شاری به‌نده‌ری ڕۆتێردام بۆته فێستیڤاڵێکی نێونه‌ته‌وه‌یی ساڵانه که به فیلمه‌کانی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست MENA و هه‌روه‌ها چالاکییه‌کانی په‌یوه‌ست به‌وان ته‌رخان کراوه و بۆته ناوه‌ندێکی هونه‌ریی بۆ پێکهێنانی که‌شووهه‌وایه‌کی هێمن بۆ وتووێژه ئازاده‌کان سه‌باره‌ت به هونه‌ر، مافی مرۆڤ، ڕزگاریی و ئازادی سیاسی.
فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "عەره‌ب"ی ڕۆتێردام به به‌رپرسیاری هونه‌ریی "رۆش عه‌بدولفه‌تاح" Rosh Abdelfatah و به ئاماده‌بوونی کۆمه‌ڵێک فیلم له ده‌رهێنه‌رانی وڵاتانی جۆراوجۆری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له به‌شه جۆراوجۆ‌ره‌کانی پێشبڕکێی و ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕکێی له‌وانه؛ به‌شی "پێشبڕکێی فیلمه سینه‌ماییه‌کان"، به‌شی "پێشبڕکێی به‌ڵگه‌فیلم"، به‌شی "پێشبڕکێی کورته فیلم"، "ڤۆرکشۆپی پسپۆڕانه‌ی فێرکاری"، کۆڕی "دیمه‌نی ژنان له سینه‌مای عه‌رب" و ... له رۆژانی ٥ تا ١٠ی سێپته‌مبه‌ری ٢٠٢٣ لە شاری ڕۆتێردام لە وڵاتی هۆڵه‌ندا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
مەنسوور جیهانی