لە رێوڕەسمێكدا لە کۆنگرێسی ئەمریکا خەڵاتی لانتۆس بۆ مافی مرۆڤ به پەرلەمانتاری کوردی ئێزدی لە پەرلەمانی عێراق بەخشرا.
به ڕاپۆرتی ئاژانسی هاژه گێڕانەوە لە مێهر، له رووداو، ئێوارەی دوێنێ چوارشەمە له ڕێوڕهسمێکی فهرمی له کۆنگرێسی ئهمریکا خەڵاتی لانتۆس بۆ مافی مرۆڤ بە ڤیان دەخیل پهرلهمانتارای کوردی ئێزدی پێشکهش کرا.
ڤیان دهخیل لهم ڕێوڕهسمهدا وتارێکی پێشکهش کرد و له بهشێکیدا به دۆناڵد ترامپی وت: "ئێمە تیرۆریست نین".
ڤیان دەخیل لە گوتارەكەیدا بەگشتی باسی نەهامەتییەکانی کوردی عێراق و سهرجهم پێکهاته عێراقییهکانی کرد، بەتایبەت باسی ئەو نەهامەتییانەی كرد كە بەسەر كوردانی ئێزدی هێنراون، داواشی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد هاوکاربن لە کەمکردنەوەی ئەو ناسۆرییەی بەسەر ئێزدییەکاندا هاتووە.
ڤیان دەخیل وتی: لە ساڵی ۲۰۱۴ دا زیاتر لە ۳ هەزار پیاوی ئێزدی لەو کاتەی داعش هێرشی كردە سەر گوند و شارەکانمان کوژران، زیاتر لە ۶ هەزار و ۷۰۰ ژن و کچ و منداڵی ئێزدی رفێندران، پێشێلکارییان بەرامبەر کرا، دەستدرێژی سێکسییان کرایه لەسەر.
وتیشی: بە هەوڵ و کۆششی حکومەتی هەرێمی کوردستان توانیومانە ۲ هەزار و ۸۰۰ ژن و کچی ئێزدی رزگار بکەین، بەڵام ئێستا نزیکەی ۳ هەزار ۹۰۰ ژن و کچ و منداڵی دیكە لەژێر چنگی داعشدا ماون، ۴۲۰ هەزار ئاوارەی ئێزدی لە کەمپەکانی ههرێمی کوردستاندا دەژین، ۸۰% ی گوند و شارەکانمان بەتەواوەتی خاپووربوونە، دەیان گۆڕی بەکۆمەڵ هەن ژن و منداڵی ئێزدییان تێدایە.
شیاوی ئاماژهیه که دامەزراوەی لانتۆس کار دهکات لەپێناو مافی مرۆڤ و عەدالەتی کۆمەڵایەتی.
سەبارەت بە قەدەخەکردنی گەشتی هاووڵاتیانی ۷ وڵات بۆ ئەمریکا و پێنەدانی ڤێزا پێیان، ڤیان دەخیل رووی دەمی لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا كرد و وتی "سەیر نییە سەرۆکی ئەمریکا زاڵمێک و ستەملێکراوێک لەیەك جیانەکاتەوە، من لەگەڵ ئەوە کۆکم سەرۆکی هەر وڵاتێک ستراتیژیەتێک و سیاسەتێکی تایبەتی هەبێت بۆ پاراستنی وڵاتەکەی و هاووڵاتیانی، بەڵام عێراق کە بە نوێنەرایەتی هەموو جیهان شەڕی داعش دەکات و باجەکەیشی بە هەزاران شەهید و بریندارە و لەدوای خۆشیان بەهەزارن منداڵی بێ دایک و باوک و ئافرەتی بێوەژن جێهێشتووە، بۆیە ئەو بڕیارە بە ناحەق دژی عێراقییەكان دراوە