بەپێی ڕاپۆڕتی پێگەی هەواڵیی هاژە، دوو کەسی کورد لە ڕوودای هاتوچۆدا لە ئیسفەهان گیانیان لەدەستدا.
ڕۆژی ڕابردوو لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە نێوان دوو ماشێنی پەیکان و پڕاید لە ڕێگەی گوڵپایگان بۆ ئیسفەهان دوو کەسی کورد دانیشتووی شارەکانی مەهاباد و سەردەشت بە نێوەکانی هادی و کامڕان ۳۰ و ٤۰ ساڵە گیانی خۆیان لە دەستدا.
جێی ئاماژەیە ئەو دوو کەسە بە مەبەستی کارکردن سەردانی شاری ئیسفەهانیان کردووە کە تووشی ئەو ڕووداوەبوونەوە.