بە پێی هەواڵی هاژە بە گێڕانەوە لە میدیاکان، هونه‌مه‌رند سه‌ردار خه‌لیل، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی دیدار بۆ فیلمی كوردی و سه‌رپه‌رشتیاری نووسینگه‌ی باشووری كوردستان، به هەواڵدەرییەکانی ڕاگه‌یاندووە: ”له ڕێکەوتی ١٧ی هەتا ١٩ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣ / ٢٦ هەتا ٢٨ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ی کوردی، دیداری فیلمی كوردی له شاری بێرمینگهام له بریتانیا به‌ڕێوه ده‌چێت، دیداره‌كه له‌سه‌ر ئاستی بەشداریی هه‌موو پارچه‌کانی كوردستان دەبێت کە هونەرمەندان به چه‌ندین فیلمی درێژ و كورته‌فیلمی درامی (چیرۆك) به‌شداری دەکەن.“
خەلیل لە درێژەدا گووتی: ”فیلمسازان له هه‌ر چوار به‌شه‌كه‌ی كوردستان، فیلمه‌كانیان ناردووه، ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی به‌شداریی پێده‌كه‌ن، هی دوای ساڵی ٢٠٢٠ی زاینین، تاكه مه‌رج بۆ كورته‌فیلمه‌كانیش ئه‌وه‌یه، نابێت له ٢٥ خوله‌ك زیاتر بێت.“
ئەو ئه‌ندامەی ئه‌نجوومه‌نی دیدار بۆ فیلمی كوردی جەختیشی كردەوە: ”به مه‌به‌ستی ئاماده‌بوون لە دیدارەكە، فیلمسازان بانگهێشت كراون.“
له کۆتایی لێدوانه‌كه‌یدا هونه‌رمه‌ند سه‌ردار خه‌لیل، گوتی: ”ئه‌وه‌ی گرینگه ئاماژه‌ی پێ بده‌م ئه‌وه‌یه، فیلمه‌كانی دیدار له‌سه‌ر یه‌كێک له به‌ناوبانگترین سینه‌ماكانی شاری بێرمینگهام نیشان ده‌درێن.“