بەپێی ڕاپۆڕتی پێگەی هەواڵیی هاژە، کەسێک لە چۆمی گەزەڵێنی ناوچهی شامات خنکا و تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.
چەند کاتژمێر پێش ئێستا 9ی گەلاوێژ کەسێکی ۳٥ ساڵە بەناوی هاشم . م لە چۆمی گەزەڵێنی ناوچەی شامات مەلەی کردووە و بەهۆی شارەزانەبوون خنکاوە و گیانی لەدەستداوە.
تیمەکاتی قووتەوانی ڕێکخراوەی ئاگرکووژێنەوەی شارستانی میاندواو و خەڵکی ئەو گوندە خەریکی گەڕان بەدوای تەرمی ئەو لاوەدان و تا ئێستا نەیانتوانیوە بیدۆزنەوە.
کۆتایی ئەم هەواڵە//
تەرمی لاوی خنکاو لە چۆمی گەزەڵێنی شامات دۆزراوە
تیمەکانی مەلەوانی بەیارمەتی خەڵک، کەمێک پێش ئێستا توانیان تەرمی لاوی ۳٥ ساڵەی نقوومبوو لە چۆمی گەزەڵێنی ناوچەی شامات بدۆزنەوە.
ناوبراو دانیشتووی ئاوایی گەزەڵێنە و خاوەن بنەماڵەیە.