تاریخ: ۱۴۰۲/۵/۹
«پشتێندی بەقوڵاپ» کەوته بەردیدی خوێنەران
به پێی هەواڵیی هاژه، کۆمەڵەچیرۆکی «پشتێندی بەقوڵاپ» نووسراوەی لەیلا نوورانی کەوتە بەردیدی خوێنەران.
«پشتێندی بەقوڵاپ»، پێک‌هاتوو له ١٠ کورتەچیرۆک، یەکەمین کتێبی چاپ‌کراوی لەیلا نوورانی‌یه که لەلایەن چاپەمەنی سەرای هێمن له مەهاباد چاپ کراوە.
بەرهەمی ئەم نووسەرە مەهابادیە لە لایەن ناوەندی ماد حەولی بڵاوکردنەوەی بۆ دراوە.
ئەم کۆمەڵەچیرۆکە تێمێکی ژنانەی هەیە و لە کەش‌وفەزایەکی تایبەت‌دا، لە ژیان و نەهامەتییەکان بە ڕوانگە و  زمانی ژنانەوە دەدوێ و بەردەنگی خۆی هان دەدا هاوڕێیەتی بکا.  
هۆگرانی ئەدەب و چیرۆکی کوردی دەتوانن ئەم کتێبه لە کتێب‌فرۆشییەکانی کوردستان بەردەست بخەن.