تاریخ: ۱۴۰۲/۴/۱۰
قاڵی ئاسنینی بیجاڕی کوردستان تۆماری جیهانی کرا

کارگێڕی کۆمپانیای شارۆچکە پیشەییەکانی کوردستان گوتی: قاڵی ئاسنینی بیجاڕ دوای ماوەیەکی درێژ شوێنگیری وهەوڵدان، تۆماری جیهانی کرا.

 

حەمیدڕەزا ئەمانی گوتی: بە شوێنگیرییەکانی کۆمپانیای شارۆچکە پیشەییەکان و هۆشەی فەرش، برەندی قاڵی ئاسنینی بیجاڕ تۆماری جیهانی کرا.

 

ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە کوردستان خاوەن 2 برەندی قالی دەسچن بە ناوەکانی ئاسنینی بیجاڕ و تەک پۆی سنەیە، ڕایگەیاند: بە پێکهێنانی هۆشەی پیشەیی قاڵی لە پارێزگا لە سێ ساڵی ڕابردووەوە تا ئێستا بەشێوەی تایبەت کاروباری پێوەندیدار بە تۆماری جیهانیی ئەو دوو برەندە خرایە دەستووری کارەوە.

 

ئەمانی زیادی کرد: ئێشتا قاڵی دەستچنی ئاسنینی بیجاڕ تۆماری جیهانی کراوە و بێ گومان لە داهاتوویەکی نزیکیشدا تەک پۆی سنەش تۆمار دەکرێت.

 

گرینگترین تایبەتمەندی ئەو تۆمار کردنە گەشەی بازاڕی قاڵی و هەناردە کردنی ئەو بەرهەمە بەنرخە لە ئاستی جیهانە.