تاریخ: ۱۴۰۲/۴/۴
کەسێک لە گۆلی زرێبار خنکاوە و تا ئێستا تەرمەکە نەدۆزراوەتەوە
پێش نیوەڕۆی ڕۆژی ڕابردوو کەسێکی دانیشتووی شاری مەریوان بە ناوی هیوا مەحموودی‌نیا کە تەمەنی نزیکەی ٤۰ ساڵە دوای مەلەکردن لە گۆلی زرێبار دیار نەماوە و گومان دەکرێت کە خنکابێت.
 
لە کاتژمێر ۱۲نیوەڕۆی ڕۆژی ڕابردووە تیمەکانی قووتەوانی ئاگرکووژێنەوەی شارستانی مەریوان خەریکی گەڕان بەدوای تەرمی ناوبراون و تا ئێستا نەیانتوانیوە بیدۆزنەوە.