9ـیەمین ژمارەی گۆڤاری بەیان بە دوو زمانی کوردی و فارسی تایبەت بە مانگی پووشپەڕ بە کۆمەڵێک باس و بابەتی هەمەڕەنگ چاپ و بڵاو کرایەوە. ئەم ژمارەیەی گۆڤاری بەیان چندین بەشی وەک "فایلی تایبەتی ژینگەپارێزی"، "فەرهەنگ"، "ئەدەب"، "پەروەردە" و "کۆمەڵگا"ی لە خۆ گرتووە.
لە بەشی فایلی تایبەت بە پرسی "ژینگە و ژینگەپارێزی" بەیاندا، کۆمەڵێک بابەت و وتاری بەپێز و جوان لە بوارەکانی تایبەت بە ژینگەی کوردستان و ژینگەپارێزی دەبیندرێن. لەو فایلەدا بەرهەمی هەر یەک لە بەڕێزان "ئاودێر"، "شەماڵ ئیسماعیلپوور"، "ئامانج قوربانی"، "تاهیر ڕەمەزانی"، " د. مەنیژە میر موکری"، "حسەین حسەینی"، "موعین فەتحی"، " محەمەد بەهرەوەر"، "کۆچەر وەیسی"، "حەسەن ڕەوش"، "کەریم ڕەحمانی" ، "داود غەفاری" و.... بەرچاو دەکەوێت.
جیا لەو فایلەش، ژمارە 29 کۆمەڵێک باس و بابەت و وتاری بەنرخی لە بوارەکانی فەرهەنگ، ئەدەب، پەروەردە و کۆمەڵگا، لە نووسەران و تۆێژەرانی کوردی تێدا بڵاو کراوەتەوە.
گۆڤاری "بەیان"، گۆڤارێکی فەرهەنگی کۆمەڵایەتییە بە ڕوانگایەکی ڕۆشنبیرانە، نیشتمانی و نەتەوەیی بە چوار دیالکتی زمانی کوردی(کرمانجی سەروو، کرمانجی خواروو، هەورامی و کەڵهوڕی) وتار و بابەت بڵاو دەکاتەوە.
گۆڤاری بەیان گۆڤارێکی دوومانگانەی کوردی فارسییە کە شوورای نووسەران سەرپەرشتیی و بەڕێوەی دەبات.
پێویست بە ئاماژەیە بەیان فایلی تایبەت بە پرسی "#زمانی_کوردی"ی بۆ ژمارەی داهاتوو(ژ 30) کردۆتەوە و داوا لە سەرجەم نووسەران، خاوەنڕایان، توێژەران و زمانەوانان دەکات، بە ناردنی وتار، بابەت و پڕۆژە و چالاکییەکانیان، هاوکاری "بەیان" بن.