تاریخ: ۱۴۰۲/۳/۲۷
بەرهەمی نوێی هونەرمەندی مەهاباد بڵاو کرایەوە
رۆژی شەممە، ڕێکەوتی ٢٧ی جۆزەرداری ساڵی ١۴٠٢ی هەتاوی بەرهەمی نوێی مەنسوور سیادەت، هونەرمەند و گۆرانیبێژی مەهابادی لەژێر نێوی سکاڵا بە ئامادەبوونی ئەندامانی گرووپی مۆسیقایی "ژێ" و شاعیری ئەم هۆنراوەیە لە کافەی هونەری شاری مەهاباد بڵاو کراوەیە.
هۆنراوەی سکاڵا بەرهەمی مامۆستا ڕەسووڵ کەریمی، ناسراو بە سووتاوە. 
هەروەها ئەرکی مۆسیقا و دابەشکردنی بەرهەمەکە، لەسەر ئەستۆی گرووپی ژێ بە سەرپەرەستیی شەهباز شاهین‌پوور بووە.
مەنسوور سیادەت، مامۆستای قوتابخانە و هونەرمەند ساڵی ١٣۵١ی هەتاوی لە شاری مەهاباد لەدایک بووە.