بەرپرسی پێوەندییە گشتییەکانی وەرزش و لاوانی پارێزگای کوردستان لە بانگهێشتی بۆکسۆری کوردستان بۆ ئوردووی هەڵبژاردەی نەتەوەیی گەورەساڵانی ئێران هەواڵی دا.
فەرشید شامحەمەدی ڕایگەیاند: قۆناغی نوێی ئوردووی ئامادەکاری هەڵبژاردەی نەتەوەیی بۆکسی گەورەساڵانی ئێران لە دوێنێ یەکشەممە 21ی جۆزردانەوە بە میوانداری تاران دەستی پێکرد.
ناوبراو ڕایگەیاند: بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، ڕامین بابالوو بۆکسۆری شیاوی کوردیش بانگهێشتی ئوردووی هەڵبژاردەی نەتەوەیی کراوە.
هەروەها زیادی کرد: هەڵبژاردەی نەتەوەیی بۆکسی گەورەساڵانی ئێران بۆ کێبڕکێێ سەروونەتەوەیی لە ڕۆژی یەکشەممەوە دەستی پێکردووە و تا هەشتی پووشپەڕ درێژەی دەبێت.