تاریخ: ۱۴۰۲/۳/۱۴
بەرهەمی نوێی وەرگێڕی مەریوانی بڵاو کرایەوە
گوزاریش: ئه‌میر قادری


مریوان از فراسوی زمان سەرەتا لە لایەن ئەحمەد مودەرسی، نووسەر، بە زمانی فارسی نووسراوە کە فاتح موستەفایی، لێکۆڵەر و نووسەری مەریوانی وەریگەڕاندووەتەوە سەر زمانی کوردی
.

  
کتێبی گەشتێک لە نێو یادەکانی من و مێژوودا(مەریوان لەو دیوی مێژووەوە) لە ۴۶٨ لاپەڕەدا نووسراوە و لەسەر دەستی چاپەمەنیی "ئەوین"ـی شاری مەریوان چاپ بڵاو کراوەتەوە.

  
کاری پێداچوونەی کتێبەکە لەسەر شانی شەهریار شەریف‌زادە بووە، هەروەها کاری دیزاین و وێنەی ڕووبەرگ لە کارەکانی سەلاح عیلمی‌زادەیە. ئەرکی پیتچنی و تایپ لەسەر شانی چالاک موستەفایی بووە.

  
ناوەڕۆکی کتێبەکە باس لە مێژوو و دابونەریت و ئەفسانەکانی ناوچەی مەریوان دەکات. ئەم بەرهەمە لە کتێبفرۆشییەکانی کوردستان دەست دەکەوێت.

فاتح موستەفایی، لێکۆڵەر، نووسەر و وەرگێڕ، ساڵی ١٣۵١ـی کۆچیی هەتاوی لە گوندی زەکەریانی مەریوان لەدایک بووە و بڕوانامەی ماستەری لە لقی
" مێژووی ئێران لە سەردەمی ئیسلامدا" وەرگرتووە. نابراو چەندین بەرهەم و وتاری لەبارەی مێژوو و کەسایەتییەکانی ناوچەی مەریوان نووسیوە. فاتح موستەفایی خانەنشینی ئیدارەی فێرکردن و بارهێنانە و لە ئێستادا لە شاری مەریوان نیشتەجێیە.