تاریخ: ۱۴۰۲/۳/۱۰
ژمارەی ٢٢٧ی گۆڤاری مەھاباد چاپ و بڵاو کرایەوە

 بە پێی هەواڵیی هاژە ژمارەی ٢٢٧ی گۆڤاری مەھاباد چاپ و بڵاو کرایەوە.

مودیر مەسئول سەروتاری ئەم ژمارەیە بە «گەمەی زل‌هێزان» ناودێر دەکات و باس لە وتەی باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق بۆ نەوەی شێخ مەحموودی حەفید دەکات و دەڵێت: « ئێمە لەو سەردەمەدا هیچمان بۆ کورد نەکرد جگە لە دژایەتی کردن، بۆیە بە فەرمی وەک شانشینی بەریتانیا داوای لێبوردن لە گەلی کورد و بنەماڵەی شێخ مەحموود دەکەین.»

ئەحمەد بەحری لەم وتارەدا وێڕای وەبیرهێنانەوەی حکوومەتی شێخ مەحموود و ڕۆڵیی بەریتانیا لە سەرکووتی ئەم دەسەڵاتە و داوای لێبوردنی ئەوان لەهەمبەر ئەم کارە قێزێونە دا وەک «گەمەی زل‌هێزان» ناو دەبات.

بەحری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە مەیدانی تەراتێنی زل‌هێزان ناو دەبات و ڕای وایە ئەوەی بایەخی پێ نادرێت ، «مافی نەتەوەیایەتی نەتەوەکانی چەوساوەیە»

مودیر مەسئول لەکۆتاییدا بۆ ڕای گشتی و خوێنەر دەیهەوێت ئەو لێبوردنەی بەریتانیا ڕوون بێتەوە کە «چلۆن دوای دووسەد ساڵ خەریکە لە پێش چاوی ئەو شانشینە شیرن دەبێ!»

وتارەکانی ئەم ژمارەیەی گۆڤاری مەھاباد لەسەر سەکۆی کۆمەڵایەتی ، فەرهەنگی و ئەدەبی دەوەستنەوە. ئەم ژمارەیە لە ٢٢ وتاری کوردی و ٢ وتاری فارسی پێکهاتوون.

لەم ژمارەیە دا لە بەشی شێعردا فایلی «ئەمینی شاعیر» و بەشی شێعر «هێما _ پشکۆ یاسینی» تێخزێندراوە و لەبەشی فارسی دا باسێک لەسەر «انجمن خیریە امید» کراوە.

 

وتارە کوردییەکان بریتین لە:

گەمەی زل‌هێزان / مودیر مەسئول

وەحیدەخانی مەردووخی/ نەسرین جەعفەری

سەری ڕێز دادەنوێنم بۆ ئەوڕەحمانی حاجی مارف/ ئەحمەد بەحری

چێشتی مجێور هیچی لێ سانسۆر نەکراوە / خانی شەرەفکەندی

وت‌ووێژ دەگەڵ ئیرەج قادری‌ئازەر / یاقوب خزری

چۆپی لە مژدا / عەلی عەبداڵی

مێژووی ئیدارەی سەبت‌وئەحواڵی مەهاباد / محەممەدفازل شەوکەتی

پنپینک / سۆما یووسفی

ئەوینی سەردەمی منداڵی / پەروین دانیش‌پەژووە

پەنجەمۆر / هاشم سەلیمی

ڕۆڵی مۆسیقا و گۆرانی لە « شاری مۆسیقارە سپییەکان»دا / محەممەد ئەدەبیی

هەمزە‌ئاغای حەمیدی ، زەریایەک لە تاسە و حەزه / سەلام ئیسماعیل‌سورخ

بە تەنیا چوون بۆ مەحکەمەی قازی / مەسعوود ڕەشیدی

کۆڵانەکەی ماڵی باوکم / حەسەن ڕەوش

فەرهەنگ‌نووسیی کوردی / ئەحمەد ئەحمەدیان

ئەنیستیتۆی ئەندیشەی ئەحمەدی خانی لە ورمێ / سوارە فتووحی

هەوڵێک و ئاکامێک / حەسەن شوجاعی

دامەزران و ئاکامی ناوەندێکی فەرهەنگی/ کافی عەلەوی

چالاکییەکانی ئەندیشەی ئەحمەدی خانی/ ڕەسووڵ وەیسی

ئەنستیتوویا هونەری و چاندییا ئەحمەدی خانی/ شلێر ئەمرانژاد

ئەنستیتۆیا بیر و هزرێن ئەحمەدی خانی/ سەید جەلال نیزامی

ئەزموونێکی بێ‌ئاکام / ڕەزا عەبدوڵڵازادە

 

وتارە فارسییەکان بریتین لە:

کتاب کُرد / سید قادر جعفری

تنظیم بیع‌نامه در ساوجبلاغ / شریف عظیمی

 

وێنه‌ی ڕووبەرگی ئەم ژمارەیە، لە قەڵای دمدم پێکهاتووە کە هونەرمەند ئیرەج قادری‌ئازەر کێشاویەتەوە.