تاریخ: ۱۴۰۲/۳/۷
کۆمەڵەشێعری «هێلیا» بڵاو کرایەوە

بە پێی هەواڵی هاژە، کۆمەڵەشێعری «هێلیا» نووسراوەی قاسم تاباک، شاعیری هاوچەرخی مەهابادی، بڵاو کرایەوە.

ئەم کۆمەڵەشێعرە لە ۲۲ بەش و ۸۸ لەپەڕەدا لە لایەن بڵاوگەی «ژیر» لە مەهاباد بە هاوکاری بڵاوگەی «سەرانە»ی کرماشان چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

قاسم تاباک لەدایک بووی ساڵی ۱۳۵۴ی هەتاوی لە شاری مەهابادە و تا ئێستا چەند بەرهەمی وەک «سیس بوون بیرەوەرییەکانم» و «شازادە ئیبڕاهیم»ی بە چاپ گەیاندووە و زۆربەی شێعرەکانیشی بە زمانەکانی ئینگلیسی، عەڕەبی و فارسی وەرگێردراونەتەوە.