تاریخ: ۱۴۰۲/۳/۵
خورانی نێوانی پەنجەکانی پێ ئاماژەی به چ نەخۆشییەکە؟

 

ڕابیتەی پزیشکانی پێستی ئەڵمانی ڕایگەیاند، خورانی نێوان پەنجەکانی قاچ زۆربەی کات ئاماژەیە بۆ توشوبون بە کەڕووی قاچ.

 

رابیتەکە دەڵێت، لە نیشانەکانی دیکەی حاڵەتەکە بریتییە لە سووربونەوەو ئاوسانی پەنجەکان‌ و دروستبوونی درز و قڵیشی ورد تێیاندا.

 

ئاماژەی بەوەش کردووە، ناوچەی نێوان پەنجەکانی قاچ کە بەزۆری گەرم ‌و شێدارە، ژینگەیەکی بەپیت بۆ زیادبوونی کەڕوو دروست دەکات.

 

ڕوونیشی کردۆتەوە، هۆکاری توشبوون بە کەڕووەکە زۆرجار ڕۆیشتنە بەپێی ڕووت لە مەلەوانگەکان یان لە ساونادا.

 

جەختیشی کردۆدتەوە، لە کاتی تێبینیکردنی نیشانەکاندا پێیوستە ڕاوێژ بەپزیشکی پسپۆڕ بکرێت، بەو پێیەی کەڕووەکان پەلاماری نینۆکەکانیش دەدەن، چارەسەرەکەشی لە ڕێگه‌ی پێدانی دژە کەڕووەکانەوە دەبێت.