تاریخ: ۱۴۰۲/۲/۲۵
کتێبی نوێی نوووسەری مەهابادی، کەوتە بەر دیدی خوێنەران

 

 بەپێی هەواڵیی هاژە؛ کتێبی "نامەی نەشمیل"، بەرهەمی نوێی "مەحموود پێدرام"، مێژوونووس و نووسەری مەهابادی لەچاپ درا و بڵاو کرایەوە. ئەم بەرهەمە چیرۆکی بەسەرهاتی ژنێکی کوردە کە لە چیرۆکێکی ڕاستییەوە وەرگیراوە.

 

 ئەرکی چاپی کتێبی نامەی نەشمیل لەسەر دەستی بڵاوگەی "تینووی موکریان" بووە و کتێبەکە ١١٠ لاپەڕەیە. ڕووبەرگی کتێبەکە لە کارەکانی شلێر ئیغوایە و کاری ڕێکوپێک‌کردن و دیزانی ئەم بەرهەمە بەدەستی حوسێن مەولوودی ئەنجام دراوە.

 

مەحموود پێدرام، نووسەر، لێکۆڵەر و مێژوونووس، ناسراو بە زۆزان، لە شاری مەهاباد لەدایک بووە و تا ئێستا چەندین کتێبی سەبارەت بە مێژووی مەهاباد و ناوچە نووسیوە. ناوبرا لە ئێستادا خانەنشینە و لە شاری مەهاباد دەژییت.