بەپێی هەواڵیی هاژه؛ لە درێژەی زنجیرەبەرگەکانی «فەرهەنگی زارەکیی موکریان»دا، دوو بەرگی نوێ (١٣ و ١٤؛ لەخۆگری پیتەکانی گ، ل و م) سەرجەم لە ١٦٩١لاپەڕەدا، لە لایەن ئینتشاراتی موکریانیی هەولێرەوە، بڵاو بوونەوە.
ئەو فەرهەنگە پڕۆژەیەکی درێژخایەنە کە توێژەر و فەرهەنگنووسی کورد «سەلاح پایانیانی» بە شێوەیەکی چڕوپڕی مەیدانی لە ساڵی ۱۳۷۸ی هەتاوییهوە لە ناوچەی «موکریان»ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستی داوەتێ و تا ئێستا ١٤ بەرگی لێ بڵاو کردۆتەوە.
ئەم فەرهەنگە، تاقانە فەرهەنگی زارەکیی زمانی کوردییە کە هاوکات وێڕای لەخۆگرتنی سەرجەم بابەتە زارەکییەکان، بە شێوەیەکی زانستییانەی سەردەمیش وەبەرهەم هاتووە. پسپۆڕانی بواری زمان و وێژە، وەک گەنجینەیەک و لەگوێن زمهەڕی زمانی کوردی لێی دەڕوانن.