تاریخ: ۱۴۰۲/۲/۱۲
واتساب تایبەتمەندیەکی دیکەی بۆ بەکارهێنەران زیادکرد

 

ئەپڵیکەیشنی واتساب بە فەرمی تایبەتمەندییەکی نوێی خستە بازاڕەوە، کە بریتیە بو لە گۆڕینی نامە دەنگییەکان بۆ نوسین، کە پێشتر وەک تایبەتمەندییەک ڕاگەیەندرابو کە ڕێگە بە وەرگرەکە دەدات نامە دەنگییەکان بخوێنێتەوە لە ئەگەری ئەوەی نەتوانێت گوێیان لێبگرێت.

 

ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی پەرۆشی بەرنامەی واتسابدا دێت بۆ دابینکردنی ئەزمونێکی ناوازەتر و ئاسودەتر بۆ بەکارهێنەران لەنێو زنجیرەیەک تایبەتمەندیدا کە واتساب بەم دواییە خستییە بازاڕەوە.

 

نامەکە دەبینیت کە دەقێکی نوسراوی لەگەڵدایە و ڕونیدەکاتەوە چی لەنامە دەنگیەکەدا هەیە

ئەم تایبەتمەندییە لە کاتی وەرگرتنی نامەی دەنگیدا بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی چالاک دەبێت، هەروەها نامەکە دەبینیت کە دەقێکی نوسراوی لەگەڵدایە و ڕونیدەکاتەوە چی لەنامە دەنگیەکەدا هەیە.

 

ئەم تایبەتمەندییە بۆ بەکارهێنەرانی iOS بەردەست دەبێت، بە تایبەتی نوێترین وەشانی iOS 16 کە ڕێگە بە بەرنامەکە دەدات پەیامە دەنگییەکە بە شێوەیەکی ناوخۆیی لەسەر ئامێری بەکارهێنەرەکە پرۆسێس بکات، لە هەفتەکانی داهاتودا بۆ هەموان بەردەست دەبێت.

 

ئەو تایبەتمەندییە نوێیە یارمەتی بەکارهێنەران دەدات کە هەندێک خاڵی گرنگ لە نامەکەدا دەستنیشان بکەن بەبێ ئەوەی پێویست بکات بگەڕێنەوە بۆئەوەی گوێ لەنامە دەنگیەکە بگرن، هەر راستەوخۆ دەتوانن ئەوەی لە دەنگیەکەدا وتراوە، بیخوێننەوە.