دوو بەرەهەم سەبارەت بە مۆسیقای کوردی لەلایەن کاوە فەقیەزادە چاپ و بڵاو کراویەوە.
کتێبی یەکەم: ئەلفبێی سەنتوور:
پێشەکی:
بەرەوپێشـچوونی مـرۆڤ پێویسـتی بـە فەرهەنگـی بنەماڵـەو پـەروەردەو ڕاهێنانـی بەكاوەخـۆ هەیـە،
كەدیـارە هەرچەنـد ڕادەی ئـەم پەروەردەیـە زیاتـر و دروسـتتربێ، زووتـر بـەم ئامانجـە دەگات. هەرچــەشنــە پەروەردەیەكیـش پێویسـتی بەكۆمەڵێـك كەرەسـەو فاكتـۆر هەیـە كـە دەبێتـە هـۆی نزیكبوونــەوەی مــرۆڤ بــە ئامانجــی دێرینــەی خــۆی. لــەم كتێبــەدا بــە بەكارهێنانــی ئاســانترین چەشـنی مەزرابـی پێویسـت بـۆ تـازەكاران لـە گۆرانییـە شیــرین و بەناوبانگەكانـی كـوردی، كەڵـك وەرگیــراوە، كـەدوای تێپەڕكردنـی ئـەم ڕاهێنانـە دەتوانـن زۆر بـە ئاسـایی كتێبـی گۆرانییەكانیـش بەكاربێنـن كـە دیـارە پـاش ئـەم پلەیـە دەتوانـن لـە كتێبی(فرمێسـك)یش كەڵـك وەربگـرن. خاڵێكـی زۆر گرنـگ كـە لـەم كتێبـەدا پێویسـتە وە بەرچـاو بگیــرێ ئەوەیـە كـە زۆرێـك لە بەشـەكان تەنیـا بـۆ ڕاهێنـان نووسراوەتـەوە و جـاری وایـە ئاهەنگێكـی خۆشـیان نییـە، كەوایـە ئێـوەی بەرێـز دەبــێ بــە حەوســەلە و بەهەوڵدانــی زۆرلەســەر ڕاهێنانــەكان هێندكاربكــەن، تاكــو لــە داهاتــوودا بتوانـن گۆرانـی وئاهەنگـە كوردییـەكان بەئاسـایی لێبـدەن. دوای تێپەڕكردنـی ئـەم كتێبـە پێویسـتە لـە سـەرەتاوە ڕاهێنانـەكان بەخێرایـی و میتــڕۆنۆمێكی تووندتـر لێبدرێنـەوە تاكـو لـە فێربوونیانـدا دڵنیـا بـن. لـە بیــرمان نەچێـت ڕاهێنانـەكان سـەرەڕای ئاسـایی بوونیـان نابـێ سەرسـەرەكی بگیــرێن، چونكـە فێربوونــی مۆســیقا بــە بــێ مامۆســتایەكی دڵســۆز و شــارەزا، كارێكــی دروســت نییــە و پێویســتە خوێنــدكار لــە ژێــر چاودێــری مامۆســتادا بــۆ گەیشــن بــە ئامانجــە گەورەكانــی ئــەم دژوارییانــە تێپـەڕ بـكات.
کتێبی دووهەم، گۆرانییەکان لەسەر بنەمای مووسیقی و مێلۆدییەکانی کوردستان
پێشەکی:
سـەرچاوەی فۆلكلـۆر، دەگەڕێتـەوە سـەر ئـەو بیـرو بـڕوا و داب و نەریـت و حەكایـەت و گۆرانییـەکان گەلەرییانـەی كـە لـە بەرەبەیانـی میـژووی ژیانـی خەڵكـەوە هاتـوون و لـە ڕوانگـەی زانسـتی كۆمەڵناسـییەوە، ڕاگرتن و پاراسـتنیان لەسـەر شـانی چینەكانـی ناوەنـدی و خـوارووی كۆمەڵـدا بـووە.
گۆرانیبێـژەكان و دانـەری مووسـیقێكان زۆرتـر بـێ نیـو و نەنـاس ماونەتـەوە و بەرهەمەكەیـان لـە بەرەیەكـەوە بـۆ بەرەیەكـی دیكـە پشتاوپشـت ڕۆیشـتووە. بەشـی هـەرە زۆری ئـەم مووسـیقییانە، یـا تەنیـا بـە دەنگی دەنگخۆشـێک و یـان بـە سـۆزی دەنگـی ئامێرێـك، بـاو بوونـەوە، دیـارە ئـەم هەسـتە خاوێـن و جوانـەی كـە لـەم مووسـیقییانەدا هەیـە، زمانێكـە بـۆ ناسـاندنی فەرهەنـگ و فۆلكلـۆری هـەر میللەتێـك. كوردسـتان یەكێكـە لـەو وڵاتانـە كـە لەبـواری مووسـیقیدا زۆر دەوڵەمەنـدە و توانیوێتـی قـەدر و مەقامـی خـۆی ڕابگـرێ، هەروەهـا ئـەو مەزنانـەی كـە بـۆ پاراسـتنی فەرهەنـگ و كەلتـووری میللەتەكەمـان هیـچ كاتێـك ڕاوەسـتانیان نەبـووە، نابـی لـە بیربچنـەوە. ئەمـڕۆ پێویسـتە
ڕێزیـان لێبگریـن و دەسـتیان مـاچ بکەیـن. لــەم قۆناغــە بەرینــەدا، گــەورە پیاوانێــك وە كــو مامۆســتایان عەلــی مــەردان، تاهیرتۆفیــق، محەممــەد ماملــێ،
حەسـەن زیـرەك، و مامۆسـتا مەزهـەری خالقـی و...تـاد، دەورێکـی ئەوەنـدە بەرچاویـان هەبـووە كـە هەتـا هەتایـە لەسـەر لوتكـەی بـەرزی هونـەری مووسـیقی كـوردی ئەدرەوشـێنەوە.
ئەم دوو بەرهەمە بۆ مۆسیقای کردوی پێک هێنراوە و بە سەنتووریش ژەندراوە و لە ڕێگەی QR کۆدیش بۆ ئیسکەنکردن دەتوانن کەڵکی لێ وەربگرن.
ئەو دوو بەرهەمە لە ناوەندەکانی مۆسیقایی بەتایبەت فێر مۆسیقای وەفایی مەهاباد دەست دەکەوێ.
کاوە فەقیەزادە، هاوینی ١۴٠١