تاریخ: ۱۴۰۱/۱۲/۲۹
مەداح و دەف‌ژەنی بەناوبانگی تەکیەی شێخ‌بابا کۆچی دوایی کرد
بەپێی هەواڵی هاژە، قادر محەممەدئەمینی ناسراو قادری دەروێش مووسای، مەداح و دەف‌‌ژەنی بەناوبانگی تەکیەی شێخ‌بابا سەعیدی بەرزەنجی لە نەخۆشخانەی ئورمیە کۆچی دوایی کرد.
 
سەید مەسعوود سەعیدی، نووسەر و لێکۆڵەر بە  هاژەی گوت: دەروێش قادر، سەرەڕای نەبوونی خوێندەواری، لە هونەری دەف‌ژەنی و مەداحی‌دا دەستێکی باڵای هەبووە کە ئەویش لە دوو برای خەڵکی باشوور کە لە تەکیەی شێخ‌بابا دەمانەوە، فێر بووە.
ئەو زیادی کرد: شێعری زۆربەی شاعیرانی کوردی لەبەر بووە و لە مەداحی‌دا کەڵکی لێوەرگرتوون.
 
 بە پێی هەواڵی هاژە، تەرمی قادری دەروێش مووسای ئەمڕۆ لە شاری ئورمییەڕا دەگاتەوە مەهاباد و لەم شارە ئەسپاردەی خاک دەکرێ.