تاریخ: ۱۴۰۱/۱۲/۲۷
تەندروستیی جیهانی؛ مەترسییەکانی کۆرۆنا بوونی نامێنێت



ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئاشکرای کرد، لەمساڵدا مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید 19) بەیەکجاری دەڕەوێتەوەو بوونی نامێنێت.

مایکڵ ڕاین، بەڕێوبەری فریاگوزاریی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند: من دڵنیام لە ئەمساڵدا مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا وەک ڕابردو بوونی نامێنێت و کۆرۆناش دەبێتە هاوشێوەی ئەنفلۆنزاو پەتا وەرزییەکان.

ڕاین ڕاشیگەیاند؛ لەئێستادا دۆخی تەندروستیی جیهان، بەراورد بەسێ ساڵی ڕابردوو زۆر باشتر بووە، بۆیە پێشبینی دەکەین لە ئەمساڵدا کۆرۆنا کۆتایی پێبێت و ژیان بچێتەوە دۆخی ئاسایی خۆیی وەربگرێتەوە