تاریخ: ۱۴۰۱/۱۱/۱۳
کتێبی «تۆ دەریامی» بەسەرهات و گۆرانییەکانی مامۆستا عەزیز شاڕوخ
 به پێی هه‌واڵی هاژه، کتێبی «تۆ دەریامی» بەسەرهات و گۆرانییەکانی مامۆستا عەزیز شاڕوخ بلاوکراوه.
ئەم کتێبە، پێشتر لە لایەن دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس لە هەولێر لە چاپ دراوە و بڵاو کراوەتەوە. لە چاپی نوێی کتێبەکەدا لەگەڵ پشت بەستن هەر بە چاپی پێشووی کتێبەکە، لە ژێر چاو دێری و پێشنیاری مامۆستا عەزیز شاڕوخ هەندێ هەڵە و کەم و کۆری کتێبەکە بەرتەرەف بووه. هەروەها لە چاپی تازەی کتێبەکەش دا دەقی شێعری گۆرانییەکانی دوو ئاڵبۆمی (مەهاباد و سکاڵا) دوایی مامۆستا کە لە چاپی پێشتردا نەبووە، بە کتێبەکە زیاد کراوە. لە چاپی تازەدا، سەرلەنوێ کتێبەکە هەڵەچنی و پێداچوونەوەی بۆ کراوە و لە شوێنی پێویستدا، پەڕاوێزی بۆ نووسراوە.
کتێبەکە لە چوار بەش پێکهاتووە:
*بەشی یەکەم*
یەک پێشەکی و چوار وتار سەبارەت بە کتێبەکە و هونەر و دەنگی مامۆستا عەزیز شاڕوخ
*بەشی دووهەم*
بەسەرهاتی ژیانی مامۆستا عەزیز شاڕوخ، کە بە قەڵەمی خۆیان نووسراوە و ئامادە کراوە
*بەشی سێهەم*
دەقی شێعری گۆرانییەکانی مامۆستا عەزیز شاڕوخ، کە هەوڵ دراوە بە پێی کاتی تۆمار کردنی گۆرانییەکان دابندرێ و لەگەڵ ئەوەشدا تا ئەو جێگایەی تواندراوە بۆ هەر کام لە هۆنراوەکان، ناوی شاعیر و تەنزیم و ... بنووسرێ.
*بەشی چوارەم*
ئاڵبۆمی وێنەکان
 
زانیاری زیاتر سەبارەت بە کتێبەکە:
 
بەڕێوبەری چاپی نوێ:
سارا موحەممەدیان - مێهدی بایزیدی

•ڕوقعی - بەرگ ڕەق - ۲۸۶ لاپەڕە

•هەڵەچنی و پێداچوونەوە: مەسعوود تەهازادە

•ڕووبەرگ و پەڕازین: چیا سەرسپی

•چاپەمەنی: ڕۆژ (سنە)

•ناوەندی بڵاوکردنەوە: سەقز - کتێبی شنە