وەک ئاواز و گۆرانیه‌کانی غه‌ریبانە ژیا، بەرهەمگەلێک کە چەند دەیە دواتر بە شاکاری هونەری ناوزەد کران.
دوو گۆرانی بێ وەفا و هەستی غه‌ریبی، چیرۆکی ژیانی خۆی بوون، تا ساڵانی کۆتایی ژیانی لە نامۆیی و گۆشەگیریدا بەسەر ببات.
گۆشەگیریهک کە بوو بە هۆی کشانەوە لە هونەری مۆسیقا و بەرهەمه ناوازه‌کانی.
ئه‌و، ساڵانی غەریبانەی ژیانی به بێژه‌ری و وەرگێڕانی ده‌ق بەسەر برد.
خه‌رمانانی ساڵی ڔابردوو، کامەران مه‌ته‌ری هونه‌رمه‌ندی مه‌هابادی بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کۆچی دوایی کرد و ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی بە شێوەیەکی غه‌ریبانه به‌ڕێوه‌چوو.
دوای ساڵێک لە کۆچی دوایی کامەران مه‌ته‌ری، یەکەمین ساڵیادی ئەم هونەرمەندە ته‌نیا لە لایەن ئەندامانی بنەماڵەکەیەوە بەبێ ئامادەبوونی هونەرمەندان و هاوکار و هاوڕێکانی بەڕێوە چوو تا ئەم غەریبیە هەروا بەردەوام بێ.
جێگای پرسیاره ئه‌و هونەرمەندانەی کە تەمەنیان لە خزمەتی هونەر و مۆسیقای کوردی‌دا بەسەر بردووە، بۆچی دوای مردنیش تۆزێ غه‌ریبی به‌رۆکیان به‌رنادا.