تاریخ: ۱۴۰۱/۵/۲
ڕۆمانی «ڕزگار» لەچاپ درا
بەپێی هەواڵی هاژە، ڕۆمانی «ڕزگار» نووسراوەی مەسعوود حەنیفی ناسراو بە «ڕێبوار» چاپ و بڵاو کرایەوە.
 
ڕزگار یەکەم بەرهەمی ئەم نووسەرە مەهابادییە کە لە ۴۵۴ لاپەڕەدا لەچاپ دراوە. بڵاوگەی ژیر لە مەهاباد ئەرکی چاپ و بڵاوکردنەوەی ئەم ڕۆمانەی لە ئەستۆ بووە.
 
مەسعود «ڕێبوار» حەنیفی، لەدایک‌بووی ساڵی ۱۳۶۲ی هەتاوی لە شاری مەهابادە و کۆمەڵەچیرۆکێکی‌تری وەک دووەم بەرهەمی خۆی لەبەر دەستە. هەروەها وەک ئەکتەری شانۆ لە مەهاباد و ناوچەدا چالاکی بووە.
 
ڕۆمانی «ڕزگار» هەر ئێستا لە پێشانگای کتێبی هۆڵی وەحدەتی شاری مەهاباد لەبەر دەستە و بەم زووانە لە کتێب‌فرۆشییەکانی ئەم‌شارەش دێتە بەر دیدی هۆگران وێژە و ڕۆمان.