فستیڤاڵی نێونەتەوەییی فەرهەنگ و هونەری وڵاتی ئەرمەنستان گەییشتە قۆناغی کۆتایی،  دەستەی هەڵپەڕکێی چالاکی بانە وێڕای هونەرمەندان  ڕابەر کوردستانی، کەریم ساڵحی و ئومید دەبباغی بەشداری ئەم فستیڤاڵە بوون. هەروەها جێی ئاماژەیە ڕابەر کوردستانی  لە بەشی دەنگبێژیی ئەم فستیڤاڵەدا بەشدار بوو. ئاکامی فستیڤاڵ بەپێی بڕیاری لیژنەی داوەران بەم شێوازەی خوارەوە دەستنیشان کرا 
   
  ١- خەڵاتی تایبەتی لیژنەی داوەران بۆ پاراستنی فەرهەنگ و ڕەسەنایەتیی نەتەوەکان بۆ دەستەی هەڵپەڕکێی چالاک
  ٢- پلەی دووهەمی فستیڤاڵ بۆ دەستەی هەڵپەڕکێی چالاک
  ٣- پلەی یەکەم و باشترین مۆسیقای فستیڤاڵ بۆ دەستەی هەڵپەڕکێی چالاک( ڕابەر کوردستانی، کەریم ساڵحی، ئومید دەبباغی)
  ٤- دیپلۆمی شانازیی فستیڤاڵ بۆ دەستەی هەڵپەڕکێی چالاک
  ٥- باشترین دەنگی فستیڤاڵ( ڕابەر کوردستانی)
  ٦- خەڵاتی مەزنی دەنگبێژیی فستیڤاڵ( ڕابەر کوردستانی) 
   
  جێی ئاماژەیە ئومید زارعی لە ئەندامی لیژنەی داوەرانی ئەم فستیڤاڵە بوو.