به پێی ههواڵی هاژه، دەستەی هەڵپەڕکێی چالاکی بانە بەشدارە لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فەرهەنگ و هونەر بۆ هەڵپەڕکێ و گۆرانی لە وڵاتی ئەرمینیا.
ئەم فیستیڤاڵە زیاتر لە 8خولی خۆی بەڕێوە بردووە کە پاش دووساڵ لەبەر سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کڕۆنا ڕاوەستابوو دەستی بە کارەکانی کردۆتەوە
دەستەی هەڵپەڕکێی چالاک تاکە نوێنەری گەلی کوردە لەو فیستیڤاڵە.
هەر وەها هونەرمەند ڕابەر کوردستانی گۆرانی بێژی گرووپ لە بەشی گۆرانیبێژیش بەشداری کردووە.
ئەم فیستیڤاڵە لە ڕۆژانی 15، 16 و 17ی ئەم مانگە لە شاری تساخگادزۆری وڵاتی ئەرمینیا بە بەشداری 16 گرووپ لە زۆربەی وڵاتانی جیهان بەڕێوە دەچێت.