تاریخ: ۱۴۰۱/۴/۲۲
ژیانی هەوارچییەکانی بناری کێوی هەڵگورد لەدەلاقەی کامێراوە

بە پێی هەواڵی هاژە، کێوی هەڵگورد بەرزترین لوتکەی باشووری کوردستانە کە لەناوچەی سنووری شارۆچکەی چۆماندا هەڵکەوتووە.

بەرزایی کێوی هەڵگورد لەئاستی ڕووی دەریاوە ٣ هەزار و ٦٠٧ میترە کە لەوەرزی بەهار و هاویندا هەوارچی و مەڕدارەکان بۆ حاواندنەوەی ئاژەڵەکانیان ڕوو لەدامێنی ئەم چیایە دەکەن.

لە ژێرەوە وێنەی تاقمێک لەهەوارچییەکانی ئەم بنارە لەدەلاقەی کامێراوە بۆ دیتن کێشراون.