تاریخ: ۱۴۰۱/۴/۱۶
تۆمار کردنی کەمترین ئاستی ئاوی بەنداوی دهۆک بە نیسبەت ١٠ ساڵی ڕابردوو

بە پێی هەواڵی هاژە، فەرهاد محەممەدتاهیر، بەڕێوەبەری بەنداوی دهۆک ڕایگەیاند، ئەمساڵ بە بەراورد بە ١٠ ساڵی ڕابردوو کەمترین ئاستی ئاو لە بەنداوی دهۆک تۆمار کراوە.

بەڕێوەبەری بەنداوی دهۆک لەدرێژەدا وێڕای ئاماژە بە ئەوی کە وشکەساڵی ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر بەنداوی دهۆک داناوە، گووتی: ئاوی بەنداوەکە لە ڕێگای بارینی باران دابین دەبێت و ئێستا ڕێژەی کەمی باران بووەتە هۆی ئەوەی کە ئاوی بەنداوەکە بە تەواوی کەم بێتەوە و ئەمساڵ تەنیا ٢ میلیۆن و ٥٠٠ هەزار لیتر سێجا ئاو بۆ نێو بەنداوەکە هاتووە کە بەراورد بە ١٠ ساڵی ڕابردوو کەمترین ئاستی ئاو لە بەنداوی دهۆک تۆمار کراوە.

ناوبراو لەسەردۆخی ئێستای بەنداوەکە ڕایگەیاند: ئێستا ئاستی ئاوی بەنداوەکە نزیکەی ١٥ میتر و ٣٧ سانتیمیتر کەم بۆتەوە و تەنیا ٢٠ میلیۆن میتری سێجا ئاو لەناو بەنداوەکەدا ماوە.

فەرهاد محەممەدتاهیر لەسەر شێوازی بەکارهێنانی ئاوی بەنداوەکە دەڵێت: بەشێک لە ئاوی بەنداوی دهۆک بۆ خواردنەوە بەکار هاتووە و ١٠ لەسەدی ئاوەکە بۆ کشت‌وکاڵ بووە کە ئەمساڵ بەهۆی کەمی ئاو ناچار بووین بەڕێوەبەرایەتیی ئاو ئاگادار بکەین کە ئەمساڵ ئێمە ناتوانین وەکوو پیویست ئاو بەردەینەوە، چونکە چەندی ئاو بەردەینەوە لە ئاستی ئاوی بەنداوەکە ئەوەندە کەم دەبێتەوە و کێشەی ئاوی خواردنەوە پێش دەهێنێت.