تاریخ: ۱۴۰۱/۴/۸
سروشتى جوانی کوردستان لەناو تابلۆكانی هونەرمەندێکی دەست ڕەنگین‌دا

بە پێی هەواڵی هاژە، هادى فەتاح، هونەرمەندێكی دەستڕەنگینی شارى سلێمانی دوای خانەنشین‌بوونی دەستی بە کێشانەوەی تابلۆی سرووشتی ناوچە جیاجیاکانی کوردستانی کردووە.

فەتاح لەسەر کارە هونەرییەکانی دەڵێت: "لەو کارەمدا وێڕاى ئەوەى دەمهەوێت بەهۆیەوە بەشێکى گوزەرانى ژیانم دابین بکەم، لەلایەکی دیکەشەوە دەمهەوێت جوانییەکانی سروشتى کوردستان لەناو ماڵەکان، یان شوێنی کارى هاووڵاتییان پێشانى خەڵک بدەم، بۆ ئەوەى لە ڕێگەی تابلۆکەوە چێژ لە تەماشاکردنی سرووشتى وڵاتەکەمان وەرگرن و لەبەرچاویان بێت”.

ئەو باسى لەوەش کردووە کە لە کێشانى تابلۆدا زۆر وردەکارى دەکات، بە جۆرێک کە کاتی وا هەبووە کە ماوەی کێشانەوەی تابلۆیەک یەک هەفتەى پێویست بووە.

ئەمانە بەشێک لەدەست ڕەنگینیەکانی هادى فەتاح‌ ئەژمار دەکرێن کە لە ژێرەوە دەیبینن.