بەپێی هەواڵی هاژە، ئەمڕۆ یەکشەممە، ۵ی پووشپەڕی ۱۴۰۱ی هەتاوی، هونەرمەند و فەرهەنگنووسی کورد، مامۆستا «محەممەد ناهید» ناسراو بە «سەروان ناهید» سەردانی نووسینگەی پێگەی هەواڵیی هاژەی کرد.
سەروان ناهید لەم سەردانەدا حەول و چالاکییەکانی هاژەی لەهەمبەر ڕاپەڕاندنی کار و باری فەرهەنگی و هونەری و هەروەها ناساندنی هونەری کوردی بە نەوەی نوێ بەرز نرخاند.
مامۆستا محەممەد ناهید، دوایین بەرهەمی خۆی پێشکەش بە کتێبخانەی هاژە کرد کە پەڕتووکێکە بە ناوی «بیرەوەرییەکانم».
هەروەها مامۆستا ناهید، سەرجەم بەشەکانی نووسینگەی پێگەی هەواڵیی هاژە وەک: هەواڵ، مۆنتاژ، ستێدیۆ، دەنگ و کتێبخانەی هاژەی بەسەر کردەوە.