تاریخ: ۱۴۰۱/۴/۵
پەڕتووکی «بیرەوەرییەکانم» نووسراوەی سەروان ناهید چاپ و بڵاو کرایەوە

بە پێی هەواڵی هاژه، پەڕتووکی «بیرەوەرییەکانم» نووسراوەی «محەممەد ناهید» چاپ و بڵاو کرایەوە.

پەڕتووکی بیرەوەرییەکانم، نووسراوەی محەممەد ناهید «سەروان ناهید»، لە لایەن بڵاوگەی تاڤگه چاپ و بڵاو کرایەوە.

ئەم پەڕتووکه لە ١٠٨ لاپەڕەدا، بیرەوەرییەکانی ئەم گۆرانیبێژ، ژەنیار و فەرهەنگ‌نووسەی کورد لەخۆ دەگرێ.

بیرەوەرییەکانم لە کتێب‌فرۆشییەکانی شارە کوردنشینەکان وەدەست دەکەوێ.

مامۆستا محەممەد ناهید لەم بەرهەمەی خۆی‌دا باس لە ڕووداوەکانی کوردستان لە ساڵی ١٣١٨ بەم‌لاوە دەکا.