تاریخ: ۱۴۰۱/۴/۳
پێنجەمین فێستیڤاڵی گێلاس لە شاری شنۆ بەڕێوە چوو

ڕۆژی پێنجشەممە، دووی پووشپەڕی ١۴٠١ بە بەشداریی خەڵک و بەرپرسانی شار و پارێزگا، پێنجەمین فێستیڤاڵی گێلاس له شاری شنۆ بەڕێوە چوو.


شارستانی شنۆ بە بەرهەمهێنانی زیاتر لە ۴٠ تۆن گێلاس لە ساڵدا، وەک سەرەکیترین بەهەمهێنەری گێلاس لە پارێزگا ناسراوا و وەک پایتەختی گێلاسی ئێران دەستنیسان کراوە.