تاریخ: ۱۴۰۱/۳/۲۹
بە نەخواردنی سێ جۆر خۆراک خۆت لە ئازاری پشت بپارێزە
ئازاری پشت یەکێکە لەو ئازارانەی کە لە هەر چوار کەسێکدا یەکێکیان هەیەتی و بە ئازارێکی باو دادەنرێت، کە دەتوانیت بە نەخواردنی سێ جۆر خۆراک خۆت لەو ئازارە بەدووربگریت.
 
بە گوێرەی ماڵپەڕی "hypotheses medical" ئەو کەسانەی بەردەوام ئازاری پشتیان هەیە و توانای چوون بۆ نەخۆشخانە یاخود
دەرمانخانەیان نییە بۆ ئەوەی چارەسەر وەربگرن و ئازارەکانیان کەمببێتەوە، دەتوانن لەماڵەوە بە نەخواردنی سێ خۆراک ئازارەکانیان کەم بکەنەوە، کە خۆراکەکان بریتیین لە:
 
١-شەکر
شەکر یەکێکە لەو خۆراکانەی کە بەشێوەیەکی سەرنج راکێش کاردەکات و خواردنی دەبێتە هۆی دروستبوونی هەوکردن لە بەشی خوارەوەی پشت، لەگەڵ ئەوەشدا هۆکارێکی سەرەکییە بۆ زیادبوونی کێش بە رێژەیەکی زۆر، کە ئەمانەش وادەکات نەخواردنی ببێتە هۆی ئەوەی رێگری لەو هۆکارانە بکرێت کە دەبنە هۆی ئازاری پشت.
 
٢ -چەوری
خواردنی چەوری و ئەو خۆراکانەی چەوری لە پێکهاتەیاندایە، دەبێتە هۆی ئەوەی جگەر تووشی هەوکردن ببێت و ئازار لە بەشی خوارەوەی سک و پشت دروستببێت.
 
٣ -نیشاستە
نیشاستە یەکێک لەو خۆراکانەی زۆرینەی کات لەگەڵ بەرهەمە دانەوێڵەییەکاندا دەخورێت کە دەبێتە دروستبوونی هەوکردن لەنێوان ئەو بڕبڕانەی پشتدا کە پەیوەندییان لەگەڵ دەست و قاچەکاندا هەیە.