تاریخ: ۱۳۹۵/۱۱/۳
سوودەکانی خواردنی کشمیش و مێوژ
کشمیش و مێوژ یەکێکن لە پێکهاتە وشککراوەکان و سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە و پێویستە بایەخێکی زۆری پێ بدرێت و بخورێت و دەتوانرێت لە ئامادەکردنی زۆر خواردن بەکاربهێنرێت وەک بریانی.
سوودەکانی خواردنی کشمیش و مێوژ:
1-پارێزگارکردنی پێست لە چرچبوون و دەرکەوتنی نیشانەکانی پیری، چونکە ڕێژەی کۆلاجینی پێست زیاد دەکات.
2-سوڕی خوێن چالاکدەکات و سەرچاوەیەکی باشی ئاسنە بۆ لەش.
3-پارێزگاری لە ددان و زمان دەکات و بەهێزی دەکات، چونکە دەوڵەمەندە بە ترشی ئۆڵیانولیک کە ڕێگە لە کلۆربوون دەگرێت، لەهەمانکاتدا ڕێژەی کالسیۆمی زۆرە و ددان  لەشکان دەپارێزێت.
4-پێست لە زیانەکان و کاریگەریەکانی تیشکی خۆر و نەخۆشی شێرپەنجە دەپارێزێت، چونکە پێکهاتەی ترشی ئەمینی تێدایە بۆ پێست.
5-زاڵدەبێت بەسەر دەرکەوتنی تاڵی سپی لە قژتدا، چونکە سەرچاوەی ڤیتامین سی و ئاسنە کەیارمەتی مژینی کانزاکان دەدات، لەهەمان کاتدا پێکهاتەی خۆراکی بەسوود دەدات بە قژ، هەوڵبدە ڕۆژانە بیخۆ.