به پێی هەواڵی هاژه، لە مەهاباد پەنێلێکی پسپۆڕانه لەسەر «خەسارناسیی دۆخی ڕەخنەی ئەدەبی لە ئەدەبیاتی کوردیدا»بەڕێوە دەچێت.
یاقووب خزری بەرپرسی ئەنجومەنی ئەدەبیی «پرس» لە مەهاباد بە هەواڵنێری هاژەی گووت: دانیشتنێکی پسپۆڕانەمان لەژێر ناوی "خەسارناسیی دۆخی ڕەخنەی ئەدەبی لە ئەدەبیاتی کوردیدا" ساز داوە کە ڕۆژی پێنجشەممە ۲۹ی مانگی بانەمەڕی ۱٤۰۱ی هەتاوی، کاتژمێر ٣:٣٠ی پاش نیوەڕۆ له ساڵۆنی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیڕشادی ئیسلامیی مەهاباد بەڕێوە دەچێت.
خزری زیادی کرد: لەم پەنێلەدا، دکتور ڕەهبەر مەحموودزادە، ماموستا ساڵح سووزەنی و مامۆستا ئەمجەد غوڵامی وەک سێ ڕەخنەگری کورد بەشدار دەبن و دکتور ئەحمەد ئەحمەدیان لێکۆڵەر و زمانناس بەڕێوەبەری پەنێلەکە دەبێت.