تاریخ: ۱۴۰۱/۲/۲۲
سەلاح ئاشتی، نووسەر و وەرگێڕی مەهابادی بوو بە براوەی خەڵاتی «بلە» لە سلێمانی

براوەكانی خەڵاتی زێرینی بلە ڕاگەیەندران

ئەمڕۆ ڕێوڕەسمی دابەشكردنی خەڵاتی زێڕینی بلە لە سلێمانی بەڕێوەچوو هەشت خەڵات دابەشكران و چەند ڕاپۆرتێكی دۆكیۆمێنتاری لەسەر ژیاننامەی براوەكان نمایشكران
.

ئاماژە بەوە كرا، خەڵاتی بلە بۆ دامەزراوەكان بەخشرا بە مۆزەخانەی ئەمنەسوورەكە كە ئاكۆ غەریب سەرپەرشتی دەكات

خەڵاتی بلە بۆ هونەرمەندی نموونەیی بەخشرا بە هونەرمەند بەدیعە دارتاش.

خەڵاتی سێیەم ئەكادیمستێكی نموونەیی دكتۆر سەعد ‎بەشیر ئەسكەندەر.

خەڵاتی چوارەم بۆ گۆرانیبێژی نموونەیی درایە جەمیلە جەمیلی كوردی ئەرمەنی.

خەڵاتی پێنجەم بۆ وەرگێڕی نموونەیی بەخشرا بە سەڵاحەدین ئاشتی دانیشتووی شاری مەهاباد.

خەڵاتی نموونەیی بلە بۆ گۆرانیبێژی نموونەیی بەخشرا بە شەهرامی نازری.

سەڵاحەدین دەمیرتاش خەڵاتی زێڕینی بلەی وەك سیاسییەكی ئاشتیخواز وەرگرت.