ئۆرکێستر فیلارمونیکی کوردستان به ڕێبه‌ری مه‌هدی ئه‌حمه‌دی یه‌کێک له باشترین به‌رنامه‌کانی خۆیی له فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی مۆسیقای فه‌جر له تاران ئه‌نجام دا.
به ڕاپۆرتی هاژه به گێڕانه‌وه له مێهر، له کۆنسێرته‌که‌ی ئۆرکێستر فیلارمونیکی کوردستان که دوێنێ شه‌و له تاران و به ئاماده‌یی هه‌زاران که‌س بڕێوه چوو، ئه‌م چه‌ند ملۆدییه پێشکه‌ش کرا: چه‌ند ملۆدییهک له شۆستاکۆڤیچ، ملۆدی کاناریز له لۆلی، مه‌لی ئه‌وین له مه‌هه‌دی ئه‌حمه‌دی، لانک له کوهیار په‌یک، نازت بێ فۆلکلۆری کوردی، بۆی دێنم فۆلکلۆری کوردی، زامی ئیلام له فه‌ردین خه‌لعه‌تبه‌ری، په‌پووله‌ی ئازادی له یوسف زه‌مانی و گۆرانی های بێنن فۆلکلۆری کوردی.
له‌م کۆنسێرته‌دا داریوش گوده‌رزی و هانا کامکار گۆڕانییهکانیان پێشکه‌ش کرد.
مه‌هدی ئه‌حمه‌دی، سه‌رۆکی ئۆرکێستر فیلارمونیکی کوردستان له سه‌ره‌تای به‌رنامه‌که‌دا وتی: من که‌سێکی سیاسی نیم و به باڵای سیاسیش‌دا ناخوێنم، به‌ڵام لێره به ئه‌رکی خۆمی ده‌زانم که بڵێم چالاکی ئه‌م ئۆرکێستره مه‌دیونی پشتیوانییه‌کانی عه‌بدولمحه‌مه‌د زاهدی، پارێزگاری کوردستانه.
ئه‌و سه‌باره‌ت به ئامێری کۆنترباس له کوردستان وتی: ئێمه له کوردستان ته‌نیا یه‌ک ئامێری کۆنترباسمان هه‌بوو که ئه‌وه‌ش تیاچوو، هه‌ر بۆیه به هاوکاری مامۆستا حه‌مید وه‌فایی دوو ئامێری کۆنترباسمان دروست کرد، ده‌بێت بڵێم له‌م ڕووه‌وه ڕووی چینیشمان سپی کرئهحمهدی زیادی کرد: ئه‌مشه‌و هه‌واڵیکی خۆش به ده‌ستمان گه‌یشت، بڕیار دراوه که له زانکۆی کوردستان به‌شی مۆسیقاش بکرێته‌وه که به‌ڕاستی جێگه‌ی خۆشحاڵییه.
حه‌مید وه‌فایش له درێژه‌دا وتی: من ئه‌مشه‌و ئه‌م شانازییه‌م هه‌یه که ئامێرێکی مۆسیقایی بژه‌نم که له سنه دروست بووه، ده‌مه‌وێت پێتان نیشان بده‌م که ئه‌م ئامێره ناوخۆییه چه‌ند لێهاتووی هه‌یه.
له درێژه‌ی کۆنسێرته‌که ئه‌رسه‌لان کامکار دوای بیستنی ملۆدییه‌کانی ئۆرکێستر فیلارمونیکی کوردستان، به هۆی خۆشحاڵی زۆره‌وه ده‌ستی به گریان کرد و مه‌هدی ئه‌حمه‌دی وتی: به‌ڕاستی ئه‌م فرمێسکانه‌ی مامۆستا ئه‌رسه‌لان جێگه‌ی شانازییه بۆ ئێمه.
له کۆتاییدا حه‌مید ڕه‌زا ئه‌رده‌ڵان سه‌باره‌ت به ئه‌رسه‌لان کامکار وتی: به‌ڕاستی ئه‌رسه‌ڵان کامکار ڕۆحێکی گه‌وره‌ی هه‌یه، هاتووه له ته‌نیشت قوتابییه‌کانی خۆی دانیشتووه و سازیان بۆ لێده‌دا و ته‌نانه‌ت لێره‌شدا هه‌وڵ ده‌دات ده‌ستیان بگرێت. کامکاره‌کان بۆ کوردستان نیعمه‌تن، وه‌ک باوکیان که به هه‌زار زه‌حمه‌ت و شه‌ونه‌خونی 60 منداڵی شاری سنه‌ی کۆ ده‌کرده‌وه تاکوو له ژوورێکی بچووک وانه‌ی مۆسیقایان بۆ بڵێته‌وه.