لە گوندی هاوار لەپارێزگای هەڵەبجە، کاکەییەکان مەراسیمی رۆژی بەخشین یان ماستی قەڵاتێیان بەڕێوەبرد کە مەراسمێکی کۆنی هاوارییەکانە.
لەو ڕۆژەدا ئەو گوندنیشینانەی ئاژەڵدارن، ماست، دۆ و ڕۆن دەبەخشنەوە بەسەر ماڵە هەژارەکاندا. خەسڵەتێکى ئەو رۆژەش ئەوەیە ئەگەر دو کەس یان دو ماڵ کێشەیان هەبووبێت، دەبێت رۆژێک پیش ماستی قەڵاتێ ئاشت ببنهوه.
ماستی قەڵاتێ ئاماژەیەکی روون و دیارە بۆ ئەم مەراسیمە کە نەریتێکی کۆنی کاکەییەکانە و مێژوەکەی بۆ 600 ساڵ دەگەڕێتەوە، خەسڵەتى سەرەکى مەراسیمەکە جگە لە بەخشین تێکەڵکردنى ماستەکانى یەکترە و بەیەکەوە دەیخۆن و هەمویان نمەکى یەکترى دەکەن.