تاریخ: ۱۴۰۱/۲/۱۴
ژنێک لە بەنداوی دووکان خنکا
بەپێی ڕاپۆڕتی پێگەی هەواڵیی هاژە، ئەمڕۆ چوارشەممە ژنێکی گەشتیار لە دەریاچەی دووکان منداڵەکەی لە خنکان ڕزگار کرد و خۆی خنکا.
 
سامان نادر، بەڕێوەبەری ناوەندی فریاکەوتنی خێرای سلێمانی ڕایگەیاند: ئەمڕۆ منداڵێکی بەرەگەز عەرەب کەوتە نێو دەریاچەی دووکان و دایکی ڕزگاری کرد، بەڵام بۆخۆی خنکا.

بەپێی زانیارییەکان ئەو ژنە ٤۰ ساڵە و ئێستاش مەیتەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کراوە.