تاریخ: ۱۴۰۱/۲/۱۴
توێژینەوەیەك: بەشێك لە توشبوانی کۆرۆنا (20) ساڵ پیرتر دەبن

توێژینەوەیە لەسەر توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کراوە و بەشێك لە توشبوان دوچاری چەند گرفتێك بونەتەوە بە جۆرێك وا هەست دەکەن (20) ساڵی دیکە لە تەمەنیان زیاد بوە.

توێژەرانی زانکۆی ئیمپڕیال کۆلێجی لەندەن توێژینەوەیەکیان لەسەر توشبوانی کۆرۆنا ئەنجامداوە و زیاتر کاریان لەسەر زیرەکی و بیرەوەری ئەو کەسانە کردوە.

زاناکان بۆیان دەرکەوتوە کۆرۆنا کاردەکاتە سەر دەرون و مەعریفەی توشبوان تەنانەت شەش مانگ دوای چاکبونەوەیان لەو نەخۆشییە.

زاناکان دەڵێن: لە سەرەکیترین کاریگەرییەکانی ئەو ڤایرۆسە بریتین لە ماندویەتی، تەمی مێشک، بەبیرنەهاتنەوەی وشە، ناڕێکی خەوتن، دڵەڕاوکێ و خەمۆکی.

ئەوەشیان خستوتەڕو، دوای زیاتر لە شەش مانگ لە لێکۆڵینەوە لەو کەسانە دەرکەوتوە نەمانی مەعریفە و زانیاری و لەبیرچونەوە و پیربونی پێشوەختە بەرۆکی بەشێك لە توشبوانی کۆرۆنای گرتوە.