به پێی ڕاپۆرتی هاژه، ئه‌مڕۆ یه‌ک شه‌ممه 26ی به‌فرانبار، له كڵێسه‌ی ماریوسف له شاری سلێمانی به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی حكومی و مامۆستایانی ئایینی ئیسلامی و مه‌سیحی و نوێنه‌ری پاپای ڤاتیكان خه‌ڵاتی ڕابه‌ری مه‌سیحیانی جیهان به‌خشرایه هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د.
له‌پێناو هه‌وڵ و خزمه‌ته‌كانی له‌بواری منداڵان، مافی مرۆڤ، مافی ژنان، خزمه‌ت به پێكه‌وه ژیان، خزمه‌تكردن به ئاواره‌كان و چینی كه‌م ده‌رامه‌ت و ژیانی ئاشتیانه‌ی نێوان ئایینه‌كان پاپای ڤاتیكان هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی خه‌ڵات كرد و خه‌ڵاته‌كه‌ش له‌لایه‌ن نوێنه‌ری پاپاوه به‌خشرایه هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د.
شایانی باسە ئەوە بیستەمین خەڵاتی پاپای واتیکانە که بۆ هەوەڵ جارە کە بە ژنێک دەبخشرێ